مامۆستا ئیبراهیم کەریمیی نەنەڵە و مامۆستا لوقمان ئەمینی، دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری جوانڕۆ و پێش نوێژی دوو مزگەوتی شاری سنە، لە جادەی نێوان سنە - مەریوان و لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، 30ى1ى2023 مامۆستا ئیبراهیم کەریمیی نەنەڵە هاوکات لەگەڵ مامۆستا لوقمان ئەمینی، لە جادەی نێوان سنە - مەریوان و لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مامۆستا ئایینییە پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون، ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمیی نەنەڵە و ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ، شوێن و دۆخی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، شایانی باسە کە مامۆستا ئیبراهیم کەریمیی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی "نەنەڵە"ی شاری سنە و مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی "چواریار نەبی"ی ئەو شارە، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو و کاتی ڕاپەڕینی جەماوەریی کوردستان، لە وتارەکانیان و چەندین جاریش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە پاڵپشتیی خۆیانیان لە ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵک دەربڕیوە و سەرکوتی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه ئیدانە و مەحکووم کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.