دوای دوو ساڵ مل ملانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی شێر پەنجە شەوی ڕابردوو فارس کەریم بهگ دەرگەڵەیی پێشمەرگەی شۆڕشی ئایلول و کەسایەتی دیاری سۆران و باڵەکایەتی کۆچی دوایی کرد.
مام فارس لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول دا هاوشان لەگەڵ عزەت سلێمان بەگی دەرگەڵەو خەڵکی باڵەکەیەتی دەبێتە پێشمەرگەو لەچەندین شەڕ لە دژی ڕژێم بەشداری دەکات، ئەو خاوەنی دیوەخان و مێوان دۆستی بوو هەمیشە لەو دەڤەرە بە کەسێکی کۆمەڵایەتی و خاوەن ئیرادەو هەڵوێستی مرۆڤانی ناسرابوو کەسێکی مێوان دۆست و مرۆڤانی بوو. شەوی ڕابردوو لە سۆران کۆچی دوایی کرد.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.