Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:15

بارانی به‌خوڕ و به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو شه‌پۆلی دیكه‌ی به‌هێزیش به‌ڕێوه‌یه‌

کوردستان TV
100%


ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی لە دەریای ناوەڕاستەوە کاری کردووه‌تە سەر کەشی ھەرێمی کوردستان سبەی چوارشەمە1ى2ى2023 بارانبارین لە تەواوی ناوچەکاندا بەردەوام ده‌بێ، لەگەڵ بەردەوامی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا. 
بۆ رۆژی پێنجشەممەش کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە لەسەر ناوچەکانمان چالاک دەبێتەوە و ئاستی دابارینی بەفر و باران زیاد دەکاتەوە بۆ لێزمە باران و چالاکبوونی ھەورە تریشقە لەھەندێ ناوچەدا لەگەڵ چڕبوونەوەی بەفر بارین لەناوچەشاخاویەکاندا و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کاریگەریی ئەم شەپۆلە رۆژی ھەینی 3/2/2023 لاواز دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتای پێدێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر راگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌31ى1ى2023 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، لە دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و باشووری هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی باران بە لێزمە دەبارێت لەگەڵ درووسبونی هەورە تریشقە.

 بۆ سبه‌ش راگه‌یاندراوه‌، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، ئاستی باران مامناوەندە لە تەواوی ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان. لە کاتەکانی شەودا هاتنی بارستە هەوایەکی ساردتر کار لە کەشی ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات، بەفربارین ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

ده‌قی راگه‌یاندراوی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  31- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان, لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و باشووری هەولێر و ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی باران بە لێزمە دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەورە تریشقە.  
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20  کم/س. 
ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 7 - 9 کم 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی 1- 2- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا, ئاستی باران مامناوەندە لە تەواوی ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان. لە کاتەکانی شەودا هاتنی بارستە هەوایەکی ساردتر کار لە کەشی ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات بەفر بارین ناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاویەکان دەگرێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 5 – 15  کم/س. 
ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 7 - 9 کم 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10 
سلێمانی : 8
دهۆک : 8 
کەرکوک : 13
هەڵەبجە : 9
زاخۆ : 8
سۆران : 3
گەرمیان : 15
بەشى پێشبینى / 31- 1- 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.