Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:18

هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ بنه‌سڵاوه‌ و كه‌سنه‌زان جێ به‌جێده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (332،128،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە و كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
پرۆژەكان بریتین لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەگەڵ قیرتاوكردنی شەقام لە قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە) و هەروەها قیرتاوكردنی گەڕەكی كەمئەندامان/1 قۆناغی یەكەم و گەڕەكی كەمئەندامان/2 قۆناغی دووەم لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان. 
جگە لەو پرۆژانە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە سنووری شارۆچكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.