Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:21

شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و نیو مەتر بەفر باریوە

کوردستان TV
100%


بەهۆی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 سانتیمەتر بەفر باریوە.

سەردار رەزانی، بەرپرسی تیمەکانی بەفرڕاماڵین بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە دوێنێ شەو شەپۆلێکی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە و نزیکەی نیو مەتر رێژەی دابارینی بەفربارین بووە لە حاجی ئۆمەران.

گوتیشی: تیمەکانمان لە کاتژمێر 6ی بەیانی خەریکی ڕاماڵینی بەفر و لێدانی خوێن لە ڕێگای گشتی و تەواوی ڕێگاکان کراونەتەوە و ئێستاش بەردەوامن لە فراوانکردنی ڕێگاکان و فڕێدانی بەفر لەسەر ڕێگاکان. 

بەپێی داتای بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 5 سانتیمەتر بەفر و  35 مللیمەتر باران لە سەنتەری قەزای چۆمان باریوە، بەمەش کۆی گشتی بەفر بارینی ئەمساڵ لە ناوچەکە گەیشتە 27 سانتیمەتر و کۆی گشتی باران بارینیش گەیشتە 320.5 ملم. 

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.