Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:34

ئێران كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی سوننه‌ مه‌زهه‌ب ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


کەسایەتی ئایینی، مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی کە راوێژکاری وتارخوێنی هەیینی شاری زاهیدانی ئێران، مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزەهی-ە، دەستبەسەر کرا.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، مورادزەهی بەتۆمەتی ''بەدرۆخستنەوەی رای گشتیی، هاندان، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ میدیای بیانیی و کەسانی بیانییدا'' دەستبەسەر کراوە.

پەیچی تێلێگرامی رێکخراوی چالاکوانانی بەلوج بڵاوی کردەوە کە مورادزەهی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ دەستبەسەر کراوە و براوە بۆ شوێنێکی نادیار.

چەناڵی تێلێگرامی سوننی ئۆنڵاین بڵاوی کردەوە کە مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی لە پاش رووداوی ''هەیینی خوێناوی'' زاهیدان، زانیاری داوە بە میدیاکان و لێدوانی داوە.

30ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە پارێزگای سیستان-بەلوچستان باشووری رۆژهەلاتی ئێران کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن لە میانی نوێژی هەیینیدا، پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ئێران دروست بوو کە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر کەسی لێکەوتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.