Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:15

سلێمانی... دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان لە چەند شوێنێك كردبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزییان لەنزیكەی 30 شوێن لە سیتەك كردبوو .
پۆلیسی سلێمانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌31ى1ى2023 بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنوری سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارەو كەل و پەلی دزراودا لەگەڵ سێ‌ ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران( م،أ،أ لەدایكبووی 1996 و س،ل،ح لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
له‌كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، لێرەوە داوا لە هاوڵاتیانی ئەو سنورە دەكەین كە دزییان لێكراوە و كەلوپەلەكانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.