Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:55

له‌جامی ئینگڵته‌را و ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


بریاره‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 31ى1ى2023 كاتژمێر یانزده‌ی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر ، له‌ یاریه‌كی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را له‌ یاریگای سانت جیمس پارك یاری نێوان نیوكاسل و ساوسهامپتۆن به‌رێوه‌بچێت.
 له‌ یاری گه‌ری چون نیوكاسل له‌ یاریگای ئه‌وان به‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی بردبوویه‌وه‌ ، بوویه‌ بۆ ئه‌م یاریه‌ تاراده‌یه‌ك ئه‌ركیان ئاسانتره‌ ، نیوكاسل له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را و سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی تر یه‌كێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كان .
 بۆیه‌ ئه‌م یاریه‌ بۆ ساوسهامپتۆن ئاسان نیه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ یاریگای جیمس پارك كه‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌ لێیان بباته‌وه‌ .
 نیوكاسل هه‌ول ده‌دات بگاته‌ یاری كۆتایی و بتوانێت بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا ئه‌م نازناوه‌ بباته‌وه‌ و به‌و پێكهاته‌ی ئێستای یانه‌كه‌ش مێژوو بۆ مۆزه‌خانه‌ی نیوكاسل بنووسنه‌وه‌ .

له‌ ئیتالیاش ، هه‌ر ئه‌مرۆ یاریه‌كانی جامی ئیتالیا و قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌ كاتژمێر یانزده‌ی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر و له‌ یاریگای سان سیرۆ ، یانه‌ی ئینته‌ر میلان میوانداری یانه‌ی ئه‌تلانتا ده‌كات .
 ئه‌م یاریه‌ یه‌كێك له‌ یاریه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌م گه‌ره‌ی جامه‌كه‌ی به‌و پێیه‌ ماوه‌ی چه‌ند سالێكه‌ هه‌ردوو یانه‌ی له‌ لوتكه‌ی ئاستی خۆیان دان و هه‌موو ساڵیش یه‌كێكن له‌ پاڵیۆراوانی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی ناخوی ئیتالیا، له‌ خولی ئیتالیا ئینته‌ر له‌ پله‌ی دووه‌می ریبزه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ و ئه‌تلانتاش له‌ پله‌ی چواره‌م دایه‌ ، بوویه‌ هه‌ردوو یانه‌ هه‌ولی به‌ده‌ستهێنانی بیلتێكی قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌ ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی خولی ئیتاڵیا بتوانن له‌ رێگای جامی ئیتاڵیاوه‌ ببنه‌ خاوه‌نی نازناوێكی ئه‌م وه‌رزه‌ .
 ئینته‌ر دوا یاری نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش له‌ یاریه‌كانی گه‌ری پانزده‌ی خولی ئیتالیا بوو كاتێك ئینته‌ر به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ یاریگای تایبه‌ت به‌ ئه‌تلانتا له‌ ئه‌وانی برده‌وه، مێژووی رووبه‌رووبه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌‌ له‌ جامی ئیتالیا ، نۆ جار بووه‌ له‌ شه‌ش یاری ئینته‌ر سه‌ركه‌وتوو بوه‌ و له‌ دوو یاریش ئه‌تلانتا براوه‌ بووه‌ له‌ یه‌ك یاریشدا یه‌كسانبوونه‌ .
 

                                                         

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.