سەرچاوەیەکی نزیک لە ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی عێراق، ئاشكرایكرد، ڕاهێنەری ئیسپانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، جیسۆس کاساس، ڕەتیدەکاتەوە بەشداری پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆكردوه، هۆكاری کاساس بۆ به‌شدارنه‌بوون له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بەهۆی نەبوونی یاریزانی پیشەگەر و نەبوونی یاریزانی به‌دیله لە ئەگەری گه‌یشتن بۆ قۆناغەکانی کۆتایی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه هاتووه کاساس پێی باشه یاریی دۆستانە لەگەڵ یانەکانی ئیسپانیا ئەنجام بدات لە کەمپێکدا کە لە مانگی ئازاری داهاتوو لە مەدرید به‌رێوه‌بچێت.
لە کۆتا قسه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره ئیسپانییە پێشنیارێکی دیکەی خستەڕوو کە بریتییە لە یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەوروپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین لە ئەگەری ئەوەی نەچێتە ئیسپانیا، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، رازی شنێشل ڕاهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی، روونكردنه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر به‌شداربوونی تیپی ئۆڵۆمپی لەبری تیپی یەکەم له پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا خسته روو.
شنێشل له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی ئینیستگرام بڵاویكردۆته‌وه هیچ ڕێکەوتنێکی فەرمی لەگەڵ مندا نییە، هه‌روه‌ها ئه‌وه بریاری من نیه، چونكه هیچ وێنەیەکی ڕوونی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی نییە، جێی ئاماژه‌یه بریاره له‌مانگی ئاداری داهاتوو ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیا له‌وڵاتی ئیمارتی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.