یانه‌ی ئێڤه‌رتون به‌فه‌رمی شوێنی فرانك لامپاردی پركرده‌وه ، یانه‌ی ئێڤه‌رتون له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بلاوكرده‌وه ، كه شون دایش وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌لدا ئیمزاكرا، یانه‌ی ئێڤه‌رتون به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له وه‌رزی ئه‌م ساڵی خولی ئینگلته‌را فرانك لامپاردی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه و له شوێنی ئه‌و شون دایش بووه راهێنه‌ر .
به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ دایش كراوه بۆ دوو وه‌رزه و له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامه باشه‌كان ده‌كرێ گرێبه‌سته‌كه له نێوان هه‌ردوولادا درێژبكرێته‌وه، له ئێستادا ئێڤه‌رتون له پله‌ی نوزدهمی ریزبه‌ندی خولی ئینگلته‌رادایه و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌كی له‌سه‌ره، بۆیه شون داییش هه‌ولی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام و هێشتنه‌وه‌ی له خولی ئینگلته‌رادا ده‌دات، شون دایش پێشووتر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی واتفۆرد و بێرنلی كردووه و یه‌كێك له راهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئینگلته‌رایه، یه‌كه‌م یاری ئه‌م راهێنه‌ره‌ش له یاریگای گۆدیسون پارك له ئه‌ركێكی قۆرسدا رووبه‌روی ئارسنالی پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌بێته‌وه و له دووه‌م یاریشدا یاری له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول ده‌كات.
ئێڤه‌رتون به‌فه‌رمی شوێنی فرانك لامپاردی پركرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.