لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 84 دۆلار و13 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ دووشهممه30ى1ى2023 نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 87 دۆلار و 48 سەنت و رۆژەکەی بە 84 دۆلار و 50 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشهممهش، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0،44 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و 84 دۆلار و 13 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 77 دۆلار 47 سەنت فرۆشرا.
رەچاوکردنی دۆخەکە لەلایەن وەبەرهێنەران بەرلە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس و بڕیارەکانی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە سبەی بڵاو دەکرێنەوە، رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کە لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و ژمارەیەک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک دێن و بڕیارە یەکی شوبات بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت، چاو بخشێرێندرێتەوە بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت.
گەمارۆ خستنە سەر بەرهەمە نەوتییە پاڵێوراوەکانی رووسیا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە لە پێنجی شوبات کاری پێ دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت هەمان رۆژ وڵاتانی ئەندام لە G7 بەرزترین نرخ لەسەر ئەو بەرهەمە نەوتییانە دابنێن.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 84 دۆلار و 20 سەنت بۆ 84 دۆلار و 38 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 84 دۆلار و 02 سەنت بۆ 83 دۆلار و 84 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.