وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندرا.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 31ی1ی2023 مەحموود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی گوت: ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر، لەگەڵ یەکێتی كۆدەبینەوە.
راشیگه‌یاند: بۆ کۆبوونەوە، پارتی هیچ مەرجێکی نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.
سه‌ردانی كردنی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو شاندی پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبۆوه و دواتر راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش شاندی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كۆبۆوه و بریاره پاش نیوه‌رۆش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی داگه‌ری كۆبێته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.