Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:36

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان هۆشداری دا بە هاووڵاتییانی نەچن بۆ ئێران

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان هۆشداری دا بە هاووڵاتییانی تاکوو نەچن بۆ ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی بیر هێناوەتەوە کە کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و داوای لە هاووڵاتییانی ئازەربایجان کردووە کە ئەگەر ناچار نەبن سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەیش کە لە ئێرانن زۆر ئاگاداری خۆیان بن.

لە راگەیەندراوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ ئەو هاووڵاتییە ئازەربایجانییانەی لە ئێرانن رەچاوی رێوشوێنە ئەمنییەکان بکەن و ئەگەر بە پێویستیشیان زانی پەیوەندی بە کۆنسولخانەی ئازەربایجانەوە بکەن لە تەورێز.

لە ئاکامی ئەو پەلامارە چەکدارییەی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران لە 27ی ئەم مانگە، بەرپرسی پاسەوانەکانی باڵیۆزخانەکە گیانی لەدەست دا و دوو پاسەوانی باڵیۆزخانەکەیش بریندار بوون.

سەرکۆماری ئازەربایجان، پەلامارەکەی بە تیرۆریستی لەقەڵەم دا.

دوای پەلامارەکە ئازەربایجان کارەکانی خۆی لە باڵیۆزخانەکەدا راگرت و تەواوی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لەگەڵ خانەوادەکانیاندا گەڕانەوە باکو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.