ساڵانە کونفڕانسی لووتکەی ئازادی ئایینی لە پایته‌ختی ئەمەریکا له واشنتۆن بەڕێوە دەچێت، بۆ ئه‌مساڵیش شاندی هەرێمی کوردستان وه‌ك ساڵانی ڕابردوو هاوشانی وڵاتانی جیهان بەشداری كۆنفڕاسهكه دەکات.
ئەمیر عوسمان ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان به‌شدار له كۆنفڕاسهكه تایبه‌ت بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ و ساڵانی ڕابردوو هه‌رێمی کوردستان لە کونفڕانسی لووتکەی ئازادی ئایینی‌دا خاوەنی پێگەیەکی بەهێز و سەرکەوتوو بووه و بە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی له جیهاندا دیاری کراوە.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه ساڵانە لە کۆنفرانسەكهدا وەک (دوورگەیێکی ئارام) لە ناو ئەم هه‌موو ئاڵۆزی و پڕ له کێشمەکێشمی ناوچەکە بۆ پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی وەسف دەکرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: جێگه‌ی شانازییه كه لە هەرێم کوردستان هه‌م بە یاسا هه‌میش وەک کو‌لتوور سه‌رجه‌م پێکهاتەکان مافیان تێدا پارێزراوە، بێگومان به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستانیش له‌مجۆرە کۆنفرانسانە بۆ ئازادی ئایینی و پێکەوەژیان جا چ لە ساڵانی ڕابردوو بووبێت یاخود ئێستا، وای لە هه رێمی کوردستان كردووه لە ڕووی ئازادی ئایینی و پێکەوەژیانەوە بخرێته سەر نەخشەی جیهان.
کونفڕانسی لووتکەی ئازادی ئایینی له ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شاندی هەرێمی كوردستان جیا لە بەشداریكردنیان لە کۆنفڕانسهكه، چەندین دیداری جیاجیا ئەنجام دەدەن.
ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.