وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه 6 كه‌شتی بارهه‌ڵگڕی گه‌نم كه تایبه‌ته بۆ ئاردی بریكاره‌كانی خۆراك به‌ڕێگه‌وه‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌نه به‌نده‌ره‌ی مینا له باشووری عێراق.
حه‌یده‌ر نووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له ڕاگهیهنراویكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: شه‌ش كه‌شتی كه باشترین جۆری گه‌نمی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ڵگرتووه، به‌ڕێگه‌وه‌ن و له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌گه‌نه به‌نده‌ری مینا.
ڕاشیگه‌یاند: فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای خۆراك ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی گه‌نمه‌كان بهێننه خواره‌وه و ڕاسته‌وخۆ بكرێت به ئارد و به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراك دابه‌ش بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌نمه‌كه یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی گه‌نم له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له مانگه‌كانی داهاتوو به‌سه‌ر هاووڵاتییان له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراك دابه‌ش ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.