Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:09

تانك و زریپۆشه‌كانی ئه‌وروپا گه‌یشتنه‌ ئۆكڕاینا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌شێك له‌و تانك و زریپۆشانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وروپییه‌كانه‌وه‌ بۆیان نێردراوه‌.

دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 120 تاكو 140 تانك و زریپۆش گه‌یشتوونه‌ته‌ خاكی ئۆكڕاینا كه‌ له‌لایه‌ن 12 وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپاوه‌ نێردراون.

ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له‌ تانه‌كه‌كان بریتین له‌ 2 تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی، 2 تانكی چالینجه‌ری به‌ریتانی له‌گه‌ڵ تانكێكی ئه‌بڕامزی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ند تانكێكی تری لیكریكی فڕه‌نسی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا چه‌ندین تانك و زریپۆشی تر ده‌گه‌نه‌ ئۆكڕاینا.

داواشی له‌ وڵاتان كرد مه‌شق و ڕاهێنان به‌ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین سوود له‌ تانك و زریپۆشه‌كان وه‌ربگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.