به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی چوارشه‌م شاندی باڵای حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی چوار حزبی تر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كان بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستانی كرد، له چه‌ند رۆژی ڕابردووش‌دا له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببووه‌وه.
عومه‌ر به‌كر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: شاندی پارتی له درێژه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، سبه‌ی چوارشه‌م سه‌ردانی چوار حزبی تر ده‌كات.
عومه‌ر به‌كر ڕاشیگه‌یاند: شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بێت و ئه‌و حزبانه‌شی كه سبه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بریتین له (حزبی شیوعی كوردستان، پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پارتی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان).
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سبه‌ی چوارشه‌م سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی پارتی به حزبی شیوعی ده‌ست پێ ده‌كات، دواتریش سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له حزبی سۆسیالیست و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و پارتی ڕه‌نجده‌ران ده‌كات.
مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕیی و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو كه ڕۆژی شەمووی هه‌فته‌ی داهاتوو لە شاری هەولێر، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستان كۆ دەبنەوە.
سه‌باره‌ت به کۆبوونەوه‌كان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، رایگه‌یاندبوو كه پارتی هیچ مەرجێکی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.
له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، شاندی پارتی جه‌ختی كردبووه‌وه كه به‌شێك له گفتوگۆكان تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.