به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا داوای له هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆڕت نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری ئەو ھاووڵاتییانە دەکەین كه لە دەرەوەی عیراق دەژین و ئەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی تازەکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان، لە ئێستادا نەگەڕێینەوە، چونکە ناتوانرێت هاوکاری بکرێن و پاسپۆرتیان زوو بۆ تەواو بکرێت وەکو جارانی پێشوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، داواکارین لە ھاووڵاتیانی دانیشتووی ھەندەران لە ئێستادا سەردانمان نەکەن بە مەبەستی تازەکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان لەبەر ئەوەی کاتەکەی گونجاو نییە و پاسپۆرتی پێویست بەردەست نییە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه تەنیا پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە نەخۆشن و ژیانیان لە مەترسیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.