Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:07

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و به‌فر و باران ده‌بارێت و ته‌میش دروست ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و بارینی باران و به‌فر له‌ شاره‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌ماش نزم ده‌بنه‌وه‌ و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش ته‌مومژ دروست ده‌بێت.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەمشەو بارانبارین بە شێوەى نمەباران و لە هەندێ ناوچە بارانى مامناوەند بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بەفر دەبارێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و تەمێکى سووکیش لە ناوچەکانى ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتى هەرێم دروست دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ری خست كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ دوكان زۆرترین ڕێژه‌ باران باریوه‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ی 27.4 ملم بووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر 3.2 ملم باران باریوه‌ و له‌ سێمانی 14.5 ملم و له‌ دهۆك 8.0 ملم و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 14.2 ملم و له‌ كه‌ركووكیش 15.5 ملم باران باریوه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.