دژه تیرۆری كوردستان رایگهیاند، ههشت مووشەک ئاراستە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کران.
ئهمڕۆ چوارشهممه 1ى2ى2023، دژه تیرۆری كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: كاتژمێر 7:45ى بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی 2ی 2023، هەشت مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.
دژه تیرۆری كوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
دژه تیرۆری كوردستان راشیگهیاندووه، هێرشه مووشهكییهكه هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
دهقی راگهیهندراوهكهی دژه تیرۆری كوردستان:
هەشت مووشەک ئاراستە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کرا
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، کاتژمێر 7:45، هەشت مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.