Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

19 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی یه‌كی شوبات تێده‌په‌ڕێت

کوردستان TV
100%


19 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی یه‌كی شوبات تێده‌په‌ڕێت كه‌ ده‌یان شه‌هید و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.

19 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.

تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە یادی شەهیدانی 1ی شوبات په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دژایەتی فیکری تیرۆر و بەره‌نگاربوونەوەی تیرۆریستان كرده‌وه‌.

هه‌ر به‌م یاده‌وه‌  كاتژمێر9:30ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ1-2-2023  بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی یادی شەھیدانی 1ی شوبات بەرز رادەگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.