Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:25

به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رێككه‌وتی 1ـی شوباتی 2023 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتووێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌م بڕگانە پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.