شارهزایهكی كهشناسی رایدهگهێنێت: شەپۆلى بەفر و باران لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و رەشەباش دەستپێدەکات.
ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى رایدهگهێنێت، سبەی پێنجشەمە2ی2ی2023 لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە درێژای کات ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و ھەندێک کات لێزمە باران و ھەورە تریشقە و زیادبوونی رێژەی بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکاندا.
ئاراس جهبار راشیگهیاندووه، لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە تا کاتی ئێوارە خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاکەبێت بەخێرای 20 تا 50کم.
ئاماژهی بهوهشكردووه، هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکاندا زیاتر دائەبەزێت بۆ بەرزایەکانی 1000 مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا .
ههر ئهمڕۆ چوارشهممه1ى2ى2023، بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بلاویكردهوه، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، رێژەى دابارینەکە لە کاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشهممه کەشناسی ههرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاکان هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات، و بەفربارین لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەرى قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان و لە سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بهم شێوهیه دهبێت:
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.