Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:24

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌‏

کوردستان TV
100%


به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/2/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ مایك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ ‏عێراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ برده‌وان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كرده‌وه‌، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى ‏عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌وڵێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ ‏كرد.‏

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، باڵیۆزى به‌ریتانیا پێشوازى له‌ ‏كۆبوونه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كرد و ‏پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ ‏ده‌ربڕى. ‏

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ پرسى یاساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕیاره‌كانى ‏دادگاى باڵاى فیدراڵى و كاریگه‌ریى نه‌رێنییان له‌سه‌ر كه‌شى سیاسیى وڵات خسته‌ ‏به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه‌  باڵیۆزى به‌ریتانیا دووپاتى كردوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر ‏و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.