Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:41

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی  19 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی یه‌كی شوبات  بڵاوكرده‌وه‌. 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌ێنێت: به‌ شکۆوه‌ یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بێ جیاوازی بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی تیرۆر. ده‌شڵێت: سڵاو له‌ گیانی پاکیان و ‌خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانیان. 
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، با به‌ یه‌کڕیزی، ته‌بایی و یه‌کترقبووڵکردن، خه‌ون و ئامانجی شه‌هیدان به‌دی بهێنین و هه‌موومان پێکه‌وه‌ خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین.
19 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
 له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بڵاویكرده‌وه‌:  پێش(19)ساڵ و لە رێکكەوتی (1)ـی شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست، لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێر، (103)بەرپرسى حکومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە و هاووڵاتییانیان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون.
 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و سه‌روه‌ری كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.