سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەنديیەکانی دەرەوەى حکومەت، ڕۆژی چوارشەممە، 1ی شوباتی 2023، لەگەڵ پاولۆ فونتانی، بەرپرسى ڕێکخراوى یونسکۆ لە عێراق کۆبووەوە و باسیان لە بەرنامە و کارى هاوبەشى نێوان هەردوولا کرد.
سەفین دزەیی باسی لە بارودۆخی ئێستا کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوى یونیسکۆ بۆ کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی کەلەپوور كرد. هەردوو هیوایان خواست بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى حکوومەت ئاستى پڕۆژەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان فراوانتر بکەن.
بەرپرسى ڕێکخراوى یونسیکۆ لە عێراق باسی لە کار و بەرنامەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتى: گرنگی بە پەروەردە و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان دەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.