Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:27

یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 59سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 59 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت رۆژەکەی بە 85 دۆلار و 46 سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆ چورشه‌ممه‌ش، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 0،15 بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و85 دۆلار و59 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 79دۆلار 12 سەنت فرۆشرا.

کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی داواکاری لەسەر نەوت بەرلە بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی سوو، تا رادەیەک کاریگەری هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە لایەکی دیکەیشەوە ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا، نزیکەی شەش ملیۆن و 330 هەزار بەرمیل زیاد بکات. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا یەک ملیۆن بەرمیل کەم بکاتەوە. مەزەندەی زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا، بە کاریگەریدانان لەسەر ئەگەری کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت، بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا داتاکانی پەیوەندیدار بە یەدەگە فەرمییەکانی نەوتی خاو بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کە لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەناردەکەری نەوت (OPEC) و ژمارەیەک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک دێن بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت. لە کۆبوونەوەکەدا چاو دەخشێرێندرێتەوە بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت.

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەس لە پێنجی تشرینی یەکەمی 2022 بڕیاریان دابوو بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە تشرینی دووەمی 2022ەوە، دوو ملیۆن بەرمیل کەم بکەنەوە.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 85 دۆلار و 73 سەنت بۆ 85 دۆلار و 98 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 85 دۆلار و 48 سەنت بۆ 85 دۆلار و 23 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.