ماده‌ی ئاسن یه‌كێكه له كانزا گرنگه‌كان بۆ گه‌شه‌ی جه‌سته‌و مێشكی منداڵ، كه‌می ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی كه‌م خوێنی، چونكه ماده‌ی ئاسن یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی خوێن، ده‌شڵێت، ئه‌و منداڵانه‌ی له دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ زیاتر شیر ده‌خۆن و كه‌متر خواردن ده‌خۆن تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن.
له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی كه‌می مادده‌ی ئاسن له جه‌سته‌ی منداڵ ( د. خه‌ڵات مه‌حه‌مه‌د – پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و تازه له دایكبووان ده‌ڵێت" ماده‌ی ئاسن یه‌كێكه له كانزا گرنگه‌كان بۆ گه‌شه‌ی جه‌سته‌و مێشكی منداڵ، كه‌می ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی كه‌م خوێنی، چونكه ماده‌ی ئاسن یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی خوێن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئۆكسجین به باشی له سییه‌كانه‌وه نه‌گاته به‌شه‌كانی تری جه‌سته به تایبه‌تی مێشك و ماسولكه‌كان".
به‌پێی راپۆرتێكی (WHO) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" كه له ساڵی (2002) بڵاو كراوه‌ته‌وه كه‌می مادده‌ی ئاسن له منداڵانی ته‌مه‌ن خوار دوو ساڵ ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی مێشك ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای فێربوونی منداڵ ده‌بێت له كاتی چوونه قوتابخانه،كه‌می مادده‌ی ئاسن یه‌كێكه له كێشه باوه‌كان له‌ناو منداڵاندا، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌می ئه‌و مادده‌یه له‌و سه‌رچاوه خۆراكیانه‌ی، كه منداڵ ده‌یخوات، هه‌ندێك نه‌خۆشیش هه‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسن له جه‌سته وه‌ك نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان",
ئه‌و منداڵانه كێن زیاتر تووشی كه‌می ئاسن ده‌بن (د. خه‌ڵات مه‌حه‌مه‌د )به چه‌ند خاڵێك ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ست نیشان ده‌كات كه‌تووشی كه‌می ئاسن له جه‌شته‌یان ده‌بن :
1. منداڵی نه‌به‌كام یان ئه‌وانه‌ی كێشیان كه‌مه.
2. ئه‌و منداڵانه‌ی له دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ زیاتر شیر ده‌خۆن و كه‌متر خواردن ده‌خۆن.
3. ئه‌و منداڵانه‌ی (1) ساڵ بۆ (5) ساڵن به رێژه‌یه‌كی زۆر شیر ده‌خۆن یان ئه‌و خواردنانه كه‌م ده‌خۆن، كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی ئاسن.
4. ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆریان له‌گه‌ڵ ماده‌ی قورقوشم هه‌یه وه‌ك خواردنی بۆیه‌ی دیوار.
5. هه‌بوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و نه‌توانینی خواردن به پێی پێویست یان ئه‌و منداڵانه‌ی، كه كێشیان زیاده.
له‌سه‌ر نیشانه‌كانی كه‌می مادده‌ی ئاسن له منداڵدا (د. خه‌ڵات مه‌حه‌مه‌د ) ده‌ڵێت"
1. زه‌رد هه‌ڵگه‌رانی ره‌نگی منداڵ.
2. زوو ماندووبوون و ساردبوونی ده‌ست و قاچ.
3. نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
4. دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ.
5. هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی هه‌ناسه تووندی.
6. توره‌بوون و ره‌فتاری نائاسایی.
7. "خوگرتنی منداڵ به‌و خۆراكانه‌ی هیچ به‌هایه‌كی خۆراكیان نیه وه‌ك خۆڵ و قوڕ.
له‌سه‌ر چۆن ده‌توانرێت رێگری له تووشبوونی منداڵ بكرێت له‌م كێشه‌یه،( د. خه‌ڵات مه‌حه‌مه‌د ) له‌رێگه‌ی چوار خاڵه‌وه، رێگرییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات كه بریتیین له :
1. خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی مادده‌ی ئاسنیان زۆره وه‌ك گۆشت، پاقله‌مه‌نیه‌كان و سه‌وزه‌كان.
2. ماده‌ی ئاسن به شێوه‌ی قه‌تره بدرێت به منداڵ له دوای ته‌مه‌نی چوار مانگ ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌به‌كامن ده‌بێت زووتر پێیان بدرێت.
3. كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی شیر له دوای ته‌مه‌نی ساڵ.
4. خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌ڵمژینی ئاسن زیاد ده‌كه‌ن له ریخۆڵه‌كان وه‌ك ڤیتامین C و زینك.
له كۆتاییدا( د. خه‌ڵات مه‌حه‌مه‌د ) ده‌ڵێت " ته‌مه‌نی (9) مانگ بۆ ساڵ ته‌مه‌نی كه‌م خوێنیه له "منداڵاندا به هۆی كه‌می ئاسنه‌وه، بۆیه پێویسته له‌و ته‌مه‌نه پشكنین بۆ منداڵ بكرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.