Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 17:02

سلێمانی... 10 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و دروستكردنی‌ پشێوی‌‌ ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌تۆمه‌تی‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌و دروستكردنی‌ پشێوی‌‌و برینداركردنی‌ هاوڵاتییه‌ك به‌چه‌قۆ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ 10 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 1ى2ى2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌شه‌ڕی‌ نێوان چه‌ند كه‌سێكدا له‌شه‌قامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌سێك به‌چه‌قۆ به‌سه‌ختی‌ برینداركراو تائێستاش له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكیدایه‌و بێهۆشه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و توانیان 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران: 
س، ج، ر له‌دایكبووی‌ 1993، ر، ر، ف له‌دایكبووی‌ 1997، ه، م، ح له‌دایكبووی‌ 1985
، م، ع، س له‌دایكبووی‌ 1997،م، ج، ج له‌دایكبووی‌ 2004،ب، م، ر له‌دایكبووی‌ 1999
ه، ص، ع له‌دایكبووی‌ 2001، ك، ب، گ له‌دایكبووی‌ 1998، س، ج، ر له‌دایكبووی‌ 1992، ن، ع، ع له‌دایكبووی‌ 1998، به‌بڕیاری‌دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (31/405) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.