Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:25

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 167 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە1ی2ی2023 لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمار کرد و لەئێستادا، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە167 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ لە بازاڕەکانی عێراقدا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی بە 169 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

بەرزبوونەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی داوای لە ھاووڵاتییان کرد کە دۆلار نەکڕن، چونکە بەھای دینار بەرزترە لە بەھای دۆلار.

لەئێستادا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە 167 ھەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق، 105ملیۆن و 115 ھەزار و 216دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە، 69 ملیۆن و 625 ھەزار و 115 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەل لە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دروست کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.