Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:51

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا كرد

کوردستان TV
100%


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/2/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ  ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر كونسوڵى گشتیى ‏ئه‌مه‌ریكا ‏له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دیدار و ‏كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان تاوتوێ ‏كران. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازى و پشتیوانیى ‏وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا نیشان دا و ‏دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى ‏كوردستان ده‌ڕوانێت.‏

پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكختسنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ‏بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامى و گرنگیى سه‌رخستنى ‏پرۆسه‌كه ‌كرده‌وه‌ و سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى له‌مباره‌یه‌وه‌ كرد. ‏لاى خۆیه‌وه‌  كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، بایه‌خ و گرنگیپێدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ ‏پرۆسه‌كه‌ و خێراتركردنى، خسته‌ ڕوو.‏

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كاركردن بۆ سه‌ردانى شاندێكى ‏بازرگانیى ئه‌مه‌ریكى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، ئازادیى ‏ڕۆژنامه‌وانى و ڕاده‌بڕین و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ‏كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.