Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:18

لە سلێمانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو لە سلێمانی هاووڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا "شەوی ڕابردوو سێشەممە 31ـی 01ـی 2023 لە  گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ھاووڵاتییەک بەناوی ستار ئەحمەد مامەند لەدایکبووی ساڵی 1983 لە ماڵەکەی خۆیدا بەھۆی تەقینەوەی مینێک گیانی لەدەست دا."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەیان کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.