Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:12

ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی ئێستای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان خسته‌ڕوو.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: لە هەردوو بەنداوە گەورەکە (دوکان و دەربەندیخان) ئێستا 24 ملیۆن م3 داهاتی ئاو هەبووە و لەو بڕەش 19 ملیۆن م 3 خەزن کراوە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕاشیگه‌یاند كه‌ بەشێک لە بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژی کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئاستی ئاو لە (4) بەنداوە تازەکانی (چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس) کە لە کۆتایی 2022 تەواوبووندان، بە ڕادەیەکی باش زیادی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.