ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نووسینگه‌ی هه‌واڵگریی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا (ئێف بی ئای) هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی له ماڵی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ناراوه‌كانی ریهۆبۆت له هه‌رێمی دیلاوێر ئه‌نجام دا.
بۆب باوه‌ر پارێزه‌ری تایبه‌تی جۆ بایدن ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و به ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی سه‌رۆك، وه‌زاره‌تی داد له ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی هه‌واڵگریی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی بۆ ماڵی جۆ بایدن له ناوچه‌ی ریهۆبۆت له هه‌رێمی دیلاوێر ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی داد و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی وڵات له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا هاوكارییه‌كی ته‌واوی هێزه‌كانمان كرد.
پارێزه‌ره‌كه‌ی جۆ بایدن جه‌ختیشی كرده‌وه كه له داهاتووشدا له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری ته‌واو له پشكنینه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی داد پێویستی بكات پشكنین ئه‌نجام بدات.
ئه‌م پشكنینه‌ی نووسینگه‌ی هه‌واڵگریی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه رۆژی 20ی مانگی ڕابردوو به‌هه‌مانشێوه پشكنینێكی له‌ناكاوی تری ماڵی جۆ بایدن له شاری ویڵمنگتۆن له هه‌رێمی دیلاوێر ئه‌نجامدابوو.
نووسینگه‌كه هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووش‌دا بۆ یه‌كه‌مجار ماڵی جۆ بایدنی له شاری واشینتۆن پشكنی بوو و ئه‌و كات ڕاگه‌یه‌نرابوو كه چه‌ند بهڵگهنامیهكی نهێنییان دۆزیوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.