Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:24

بەفر لە سەنتەری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە لە سبەیەوە بایەکی سارد سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی دەگرێتەوە کە خێراییەکەشی زیاد دەبێت، هەروەها بەفر لە سەنتەری بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: ئێستا قۆناغی کۆتایی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتۆتە ناوچەکانی وڵاتی سووریا و تورکیا کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە و لە ماوەکانی داھاتوودا سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو بارستە هەوایە ساردە زیادبوونی خێرای باـی لەگەڵدایە ناوبەناو دەگاتە 20 تاوەکوو 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

ئاراس جەبار باسی لەوەش کردووە کە لە کاتەکانی درەنگانی شەو بەدواوە کاریگەری شەپۆلەکە چڕتر دەبێتەوە لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بارانبارین بەلێزمە دەبێت لەگەڵ بەفربارینی چڕ لە ناوچە سنورییەکان، ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری قەزای ئامێدی، سەرسەنگ، بامەرنێ، چەمانکێ، مێرگەسوور.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلە تەواوی ناوچەکان بەرێژەی جیاواز دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.