وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومییه‌كان ده‌كات، بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژ و په‌یمانگەكان داوای ناوەکانیان دەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به نووسراوێكی فه‌رمیی كه لە ڕێككه‌وتی 31ـی 01ـی 2023 دەرکراوە و ئاراسته‌ی گشت زانكۆ حكوومه‌ییه‌كان كراوه، تێیدا داوای ناوی سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كانی گشت كۆلێژ و په‌یمانگە حكوومییه‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ناوه‌كانیان ڕه‌وانه بكرێت، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له‌سه‌ر میلاكی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
لە نووسراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و سێ یه‌كه‌مانه ده‌گرێته‌وه كه له ساڵانی خوێندنی 2003 تاوەکوو 2021 سه‌ركه‌وتوو بوون و دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە ده‌بێت بەزووترین کات لە ماوەی 3 ڕۆژ سەردانی هۆبەی کارگێڕی کۆلێژ و پەیمانگەکان بکەن، بە مەبەستی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.
لەم بارەیەوە، د. نەھلە قادر ئەفەندی، ئەندامی لێژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی باسی لەوە کرد کە بڕیارە لەسەر ئاستی عێراق سێ یەکەمی زانکۆکان دابمەزرێن و ئەو دامەزراندنەی عێراق یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەو ئەندامەی لێژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق ڕوونی کردەوە، ھەر دامەزراندنێک بۆ دەرچووانی عێراق ھەبێت، ئەوە ئەرکی حکوومەتی عێراقە پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری بکات و دەرچووانی ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکانیش لێی سوودمەند بن، پێشتر بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەرچووی یەکەمەکان دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.