Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:16

سێوی بەرواری باڵا لە فرۆشگە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەنار، بڕیارە سێو و هەنگوین هەناردەی دەرەوەی وڵات بکات، ئێستا وەک قۆناغی سەرەتایی سێوی بەرواری لە فرۆشگە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت.

لە چوارچێوەی گرنگیدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و برەودان بە بەرهەمی ناوخۆ، ئێستا سێوی بەرواری لە 9 فرۆشگەی نێودەوڵەتیی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت، لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سێوی بەرواری ڕایگەیاند: 100% سروشتییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجامی پشکنینی سێوی بەرواری بە ستانداردی جیهانیی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم سێوە ماددەی قڕکەری تێدا نییە و 100% سروشتییە، ئەمەش بەپێی شیکاری مایکرۆبایۆلۆجی پشتڕاست کراوەتەوە.

هاوکات فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەش کردووە، لەکاتێکدا کە پێوەری نێودەوڵەتیی بۆ ڕێژەی شەکر لەنێوان 10 بۆ 25ـە، ڕێژەی شەکری سێوی بەرواری 14.9ـەیە و هیچ ماددەیەکی کیمیایی تێدا نییە.

بەرواری باڵا لە سنووری پارێزگای دهۆکە، بە سێو بەناوبانگە، ئاو و خاکەکەی بۆ بەرهەمهێنانی سێو گونجاوە، لە سەرەتای سەدەی 20 تاوەکوو ئێستا یەکێک لە بەرهەمە سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیە سێو بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.