Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:22

ئه‌مرۆ شاندی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌. 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی2ی2023، شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستانی كرد، له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردووشدا له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببووه‌وه‌.
 رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش، له‌دوای سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕیی و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: كه‌ پارتی هیچ مەرجێکی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.
 له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان‌ له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به‌ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن كراوه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.