Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 18 هاووڵاتی كوردییان له‌سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%

لە مانگی یەکەمی ساڵی 2023ی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی 18 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە دەکاتە 30٪ی هەموو ئەو بەندکراوانەی کە لە هەموو ئێراندا لەو مانگەدا لە سێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی کەم 18 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە دەکاتە یەک لەسەر سێی ئەو بەندکراوە کوردانەی کە ساڵی 2022 لە ئێراندا لە سێدارە دراون. 
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا سزای 52 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر له‌مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لە هەموو ئێراندا 60 بەندکراو لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری بەندکراوانی کورد دەردەکەوێت کە 30٪ی کۆی ئەو بەندکراوانەی لە هەموو ئێراندا لە سێدارە دراون بەندکراوی کورد بوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەو ماوەیەدا سزای محەممەد مەهدی کەرەمی بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی بیجاڕ کە لە ڕاپەڕینی شاری کەرەج دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەم ئامارە، 12 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی دەرەوەی کوردستان وەکوو کەرەج، ئەراک و بەندەر عەباس لە سێدارە دراون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، سزای سێدارەی یەک کەس لەو بەندکراوانە لە سەرچاوە حکومەتییەکان ئاماژەی پێکراوە و 30 حاڵەتی دیکە لە میدیاكانی ئێران باسی لێ نەکراوە.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
بەندکراوانی سیاسی: 1 حاڵەت کە دەکاتە 5.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
کوشتنی ئەنقەست: 5 حاڵەت کە دەکاتە 28٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: 12 حاڵەت کە دەکاتە 66.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
شوێنی جێبەجێکرانی سزای سێدارە
بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج: 8 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان: 2 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی سەڵماس: 2 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک: 3 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی بەندەر عەباس: 1 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام: 1 حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ: 1 حاڵەت

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.