لە ماوەی دوو مانگدا بۆ جاری پێنجهم ژەهراویبوونی بەکۆمەڵ لە قوتابخانهكانی شاری قوم لە ئێران روویداوە.
بەپێی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، ژمارەیەکی زۆری قوتابییانی ئامادەیی بەلقیس بورکای کچان بەهۆکارێکی نادیار ژەهراوی بوون.
نیشانهكانی وەک تێکچوونی گەدە، سەرئێشە و خاوبوونەوەی لەش لە قوتابيهكاندا بەدیکراوە.
حەوت قوتابی و مامۆستایەک کە ژەهراوی بوون، گواستراونەتهوە نەخۆشخانە و خراونەته ژێر چارەسەری پزیشکییهوه.
پێشتر لە 30ی تشرینی دووەم و 13ی کانوونی یەکەمدا لە قوتابخانهی هونەرەجوانەکانی نور و لە 28 و 30 کانوونی دووەمدا لە ناوەندی فاتمییە لە شاری قوم رووداوی ژەهراویبوونی بە کۆمەڵ روویدا.
لە هەواڵێكی ئاژانسی قوتابیانی نیمچە فەرمیی ئێراندا، ئەوە هاتووە: سەرەڕای لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و بایەخدانی پەرلەمانتارانی قوم بەو بابەتە، تا ئێستا یان بەرپرسەکان هیچ زانیاییەکیان لەسەر ئەو بابەتە نییە یان نایانەوێت هۆکارهكهی ئاشکرا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.