لەیاریەكی دواخراوی گەری حەڤدەهەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ بێتس لەسەر یاریگای خۆی بەگۆلێك بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەیانەی بارسێلۆنا دۆرا.
لەسەرەتای یاریەكە یاریزانانی هەردوولا بەهێزەوە یاریان لەبەرامبەر یەكتر ئەنجامدا، لەگێمی یەكەم هەولەكانی هەردوولا بێ ئەنجام بوو، لەگێمی دووەم یاریەكە هاوشێوەی گێمی یەكەم بەگەرم و گوری دەستی پێكرد، لەخولەكی شەست و پێنج راڤینیا گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد.
دوابەدوای ئەم گۆڵە لەخولەكی هەشتا رۆبرت لیڤاندۆڤسكی سەركەوتوو بوو لەتۆماركردنی گۆڵ دووەم بۆ بلوگرانا، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، رالخ بێتس فشاری خستە سەر بارسێلۆنا، لەخولەكی هەشتاو پێنج كۆندی بەهەڵە تۆپێكی گەراندەوە بۆ تیرشتیگن و تۆپەكە بووە گۆڵ و جیاوازی گۆڵەكان كەم بۆوە.
بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی بارسێلۆنا تەواو بوو، بەمەش كۆی خاڵەكانی ئەم تیپە لەنیوەی یەكەمی ركابەریەكانی لالیگا بووە پەنجا خاڵ و ریاڵ بێتسی سی و یەك خالی هەیەو لەخانەی شەشەمە.
له‌یاریه‌كی دواخراوی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه تیپه‌كه‌ی مه‌دریدی پایته‌خت چل و دوو خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤالنسیا بیست خاڵی هه‌یه و له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت.
یانه‌ی شاهانه به‌رابه‌رایه‌تی كارلۆ ئه‌نچلۆتی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه‌یه تا له‌ركابه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا دوور نه‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌م یاریه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌تواناكانی هه‌ریه‌ك فیرلاند میندی، داڤید ئالابای و لۆكاس فاسكێز بێ به‌ش ده‌بێت، به‌ڵام مێرنگی تواناكانی هه‌ریه‌ك له دانی كارڤه‌خال و ئۆرلین چوامینی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌نچلۆتی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گوشارێكی زۆری یاریكردنمان له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌یاریزانان پرسیار بكه‌ین، ئه‌وه به‌باشی هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌نچلۆتی وتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و گوشارانه‌ی لهسهرهمانه، به‌ڵام ئێمه زۆر به‌په‌رۆشین بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی سوپه‌ر و یاری قۆناغی شازده به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕاهێنه‌ری مێرنگی جه‌ختیكرده‌وه، ده‌جه‌نگین له‌پێناو ركابه‌ریه‌كان.
له‌لالیگادا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێتس تۆماركرد و ئه‌مشه‌ویش ریال مه‌درید میوانداری ڤاڵێنسیا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.