Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:33

له‌ باسكه‌ی ئه‌مریكا دنیڤه‌ر ناگیتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیو ئۆرلیانز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناوسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگیتس به‌ئه‌نجام سه‌دو بیست و دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌د و سێزده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی نیو ئۆرلیانز تۆماركرد.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ركابه‌ری كردو نیوه‌ی یه‌كه‌م تیپی میوان به‌ئه‌نجامی شه‌ست خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو حه‌وت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ ئاستی یاریزانانی نیو ئۆرلیانز خاووبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی تواناكانی زیون ویلیامسون كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ پازده‌ یاری داهاتوو له‌تیپه‌كه‌ی داده‌برێت، به‌مجۆره‌ یانه‌ی دنیڤه‌رناگیتس توانی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیستو دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سێزده‌ خاڵ بباته‌وه‌، جێی ئاماژه‌یه‌ یاریزانی دنیڤه‌ر جه‌مال مۆرای توانی سی و دوو خاڵ له‌یاریه‌كه‌ تۆمار بكات، ه‌ه‌روه‌ها هاوكاره‌كه‌ی نیكولا یۆكیچ بیست و شه‌ش خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
 به‌م دۆراندنه‌ تیپی نیو ئۆرلیانز دووچاری نۆیه‌مین دۆرانی له‌سه‌ر یه‌ك بۆوه‌.        


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.