ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2- 2-2023، له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ند "رزگار خۆشناو" له كۆڕێك دا باس له ئه‌زمززنی ژیانی هونه‌ری خۆی ده‌كات.
كۆڕه‌كه له هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له كاتژمێر04:00ـی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند "رزگار خۆشناو" له‌ساڵی (1952) له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه ( ڕزگار حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) ، ناسراو به ( ڕزگار خۆشناو) له‌و ژینگه پاك و سه‌رنج ڕاكێشه‌ی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه،
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند (ڕزگار خۆشناو) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو ، له‌قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی، هونه‌رمه‌ند خولیا و حه‌زی بۆ مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ناخیدا چرۆ ده‌كات، كاتێك قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی ده‌بێت، كۆرس بووه له‌تیپی قوتابخانه‌كه‌ی ، له‌شه‌قڵاوه هه‌رئاهه‌نگێك سازكرابێت، ڕزگاری مێردمنداڵ به‌عه‌شقه‌وه له‌ده‌ست و په‌نجه‌ی ژه‌نیاره‌كانی ڕوانیوه،له‌قوتابخانه سوودی له‌م مامۆستا هونه‌رمه‌ندانه وه‌رگرتووه( واحید و یه‌حیا مه‌رجان ، فه‌ره‌یدون دارتاش و سه‌ردار زوهدی) فێری مۆسقا بووه و له‌و ته‌مه‌نه‌دا عاشقی ئامێری ( عوود) بووه ، هه‌میشه هه‌ستی كردووه كه ئامێری عوود له‌گه‌ڵ ڕۆحی دا ئاوێته بووه ،ئه‌و حه‌زو خولیا‌و عاشق بوونه به مۆسیقا و ئامێری عوود، كاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕزگار خۆشناو داده‌نێ و له‌ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا له‌یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ( 1967) توانیویه‌تی ئاواز بۆ هۆنراوه‌یه‌ك به‌ناوی (به‌هار) و تێكسته‌كه‌ش هه‌ر خودی خۆی نوسیویه‌تی دابنێ ، كه‌واته له‌و ته‌مه‌نه مێردمنداڵییه‌دا په‌روه‌ردگار ئیلهامێكی ئیلاهی پێبه‌خشیوه‌و ڕێگای ڕۆشن كردووه كه‌به‌رده‌وام بێت و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌لاشیرین تربێت.
هونه‌رمه‌ند ڕزگار خۆشناو، ماوه‌ی(3) ساڵ، له ساڵی (1967 تا 1970) به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی، دڵسۆزانه به‌شداری هه‌موو بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلولی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا له ( گه‌ڵاڵه‌و چۆمان و ناوپردان) وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی موزیكژه‌ن كردووه ، ڕۆژ به‌ڕۆژ توانای هونه‌ری هونه‌رمه‌ند زیاتر گه‌شه ده‌كات و چالاكتر ده‌بێت و كاره هونه‌رییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌دات ، ئه‌و به‌رجه‌سته بوونه‌ی كه‌سایه‌تی و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ڕزگار خۆشناو ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گروپێكی هونه‌ری له‌شه‌قڵاوه له‌ساڵی (1968) دابمه‌زرێنن ناوی بنێن ( تیپی مۆسیقای سه‌فین)، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه به‌ڵێنی دابینكردنی ئامێره‌كانی مۆسیقایان پێ ده‌درێت و هاوكاریان بكه‌ن.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند "رزگار خۆشناو" له كۆڕێك دا باس له ئه‌زموونی هونه‌ری خۆی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.