Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:35

دووه‌مین كتێبی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس(ئاكۆ عه‌بدوڵڵا) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دووه‌مین كتێبی نووسه‌ر (ئاكۆ عه‌بدوڵڵا)، به‌ناوی "هارمۆنیا كۆمه‌ڵێك ترۆپ له‌ جیهانی میوزیك "چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌د ،له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  نووسه‌ر  ئاكۆ عه‌بدوڵڵا ووتی "ئه‌و كتێبه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ چونه‌ ناو مێژووی میوزیكی جیهانی و ئاشنابوون به‌ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ندێك له‌ترۆپكه‌ دیاره‌كانی. ئه‌و ترۆپكانه‌ی له‌ته‌ك سه‌ختییه‌كانی ژیان و ئازاره‌كانی ناخ، بابه‌تی وه‌هایان داڕێژت و ئامێره‌كانیشیان وه‌ها بۆ هێنا ده‌نگ تاكو ئاوازی جوان و شیرین ده‌ربكه‌ن و كار له‌ناخی مرۆڤ بكه‌ن". 
هه‌ر له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا نووسه‌ر ئاكۆ ده‌ڵێت" له‌وه‌ته‌ی هه‌م حه‌زم له‌هونه‌ره‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌. هه‌وڵمدا ببمه‌ ژه‌نیاری ئامێرێكی میوزیكی. ماوه‌یه‌كیش له‌لای یه‌ك له‌مامۆستا چاكه‌كان مه‌شقم كرد. دوای ئه‌وه‌ی به‌و ئاواته‌ نه‌گه‌یشتم، كاتێك ده‌روازه‌ی رۆژنامه‌نووسیم به‌ڕوودا كراوه‌، له‌ته‌ك نووسینی بابه‌تی دیكه‌ی كه‌لتووری، له‌و بواره‌ش هه‌وڵمدا و كردم به‌ شوێنگره‌وه‌ی حه‌زه‌كه‌ی ئه‌وسام. پوخته‌ كه‌ نه‌بوومه‌ ژه‌نیار، توانیم ئه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌م كه‌ له‌پێشتانه‌، به‌و هیوایه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێوه‌بێت".
له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی نووسه‌رئاكۆ عه‌بدوڵڵا  ده‌ڵێت" هه‌وڵم داوه‌، به‌جیا ژیان و به‌رهه‌می میوزیكی بیست و چوار كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌و بواره‌ی له‌ژێر وێنه‌ی خۆیان و به‌ناونیشانی تایبه‌ت به‌پله‌ و پێگه‌یان له‌بواره‌كه‌ به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ تروپێكن له‌ترۆپكه‌كانی میوزیكی جیهانی. ده‌رباره‌ی ژیانیان گرنگی تایبه‌تی به‌و وێستگانه‌ داون كه‌ له‌ناویاندا كه‌سایه‌تی و هه‌ڵوێستیان له‌ساته‌ هه‌ستیاره‌كانی ژیاندا ده‌ركه‌وتووه‌. سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانیشان هه‌وڵم داوه‌ گرنگترین كاره‌كانیان و كاریگه‌رییان به‌خوێنه‌ر بناسێنم".
شایانی باسه‌ له‌ته‌ك  ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ نووسه‌ر به‌بابه‌تێكی وه‌رگێڕدراوی به‌ناونیشانی (هۆش و داهێنانی میوزیكی) كتێبه‌كهی به‌كۆتا گه‌یاندووه‌. وه‌ك له‌په‌راوێزه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌ (له‌به‌ر گرنگه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌باشی زانیوه‌  كتێبه‌كه‌ی پێ به‌كۆتایی بگه‌یه‌نێ). 
كتێبی "هارمۆنیا كۆمه‌ڵێك ترۆپ له‌ جیهانی میوزیك "،به‌تیراژی 500 دانه‌ له‌چاپخانه‌ی رۆشه‌نبیری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری، چاپی یه‌كه‌می  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.