Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:22

یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیڵ نزیكه‌ له‌ده‌ستنیشانكردنی ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی

کوردستان TV
100%


 دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تیتی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی سامبا له‌دوای ده‌رچوونی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌قۆناغی هه‌شتی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر.
 یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل هه‌وڵه‌كان چڕ كردوه‌ بۆ ده‌ست نیشانكردنی ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیڵ، به‌پێی هه‌والێكی ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی، لویس ئه‌نریكی نزیكترین بژارده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیڵ.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی سپۆرت، یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیڵ چاوی له‌به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی پیب گواردیۆلا و كارلۆ ئه‌نچلۆتی بووه‌، به‌ڵام نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی گواردیۆلا له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ستی و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌نچلۆتی به‌به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید.
 یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیڵی ته‌واو له‌م دوو راهێنه‌ره‌ بێ ئومێد بوو، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل له‌ئێستادا برواهێنانه‌ به‌لویس ئه‌نریكی تا رابه‌رایه‌تی به‌رازیڵ بكات، یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل له‌مانگی شوبات ده‌بێ ناسنامه‌ی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یه‌كلابكاته‌وه‌ له‌پێناو ده‌ست پێكردن به‌ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیڵ بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی داهاتوو.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.