وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه2ی2ی2023، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڵاویكرده‌وه: پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، 20 تەنكەر رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و 30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و 10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكان كە لەرێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و ، لەرێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت دەست كراوە بەدابەشكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.