شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە حەوت تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، حەوت تیرۆریستی "مەترسیدار"ی داعش دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.