ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ، گه‌شتكردن له ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی (مه‌سعود كیمیایی) بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران ، بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌رهێنه‌ر مه‌سعود كیمیایی ته‌مه‌ن 81 ساڵ له 29-1-2023 به نیازی به‌شداری كردن له" فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم رۆتردان "مه‌به‌ستی بوو سه‌ردانی ئه‌و وڵاتی هۆڵندا بكات، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی له فرۆكخانه رێگریان لێكردوه .
هونه‌رمه‌ند مه‌سعود كیمیایی یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه كانی ئێران خاوه‌نی چه‌ندین فیلیمی سینماییه زیاتر به فیلیمی" قه‌یسه‌ر" ناسرا.
ئا- كامران
ژێده‌ر- نهار العربی
گه‌شتكردن لهدهرهێنهرێكی ناوداری ئێران قه‌ده‌خه ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.