یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یاریزانی یانه‌ی به‌نفیكا ئینزۆ فێرناندیزی به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌رامبه‌ر به‌بری نزیكه‌ی سه‌دو حه‌وت ملیۆن پاوه‌نده گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
فێرناندێزی ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین توانی براوه‌ی نازناوی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر بێت، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی بلوز گرێبەستەکەی ئه‌م یاریزانه بۆ ماوەی هەشت ساڵ و نیوه.
به‌م هه‌نگاوه ئه‌م گرێبه‌سته ژمارەی پێوانەیی پێشووی لە بازاڕی گواستنەوەی بریتانیادا شکاند، کە مانچستەر سیتی تۆماریکردبوو کاتێک لە مانگی ئابی دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌ك جاک گریلیشی لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بە بڕی سه‌د ملیۆن پاوه‌ند واژۆکرد.
بەمەش خەرجییەکانی چێڵسی لە هاوینی ڕابردووەوە بۆ زیاتر لە پێنجسه‌دو په‌نجا ملیۆن پاوه‌ند به‌رز بۆوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.