له عێراق له پارێزگای بابل ، تیمێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره ته‌وقه‌یه‌كی قژیان له گه‌ده‌ی گه‌نجێك ده‌رهێنا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كوڕێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵان به هۆی ئازرای گه‌ده‌یه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌جید ئه‌لجبوری ده‌كات له‌كاتی پشكنین له رێگه‌ی ئهندۆسكۆپی (نازوور) شتێكی نامۆ له‌نێو گه‌ده‌ی ئه‌و گه‌نجه ده‌رده‌كه‌وێت،هه‌رله رێگه‌ی ئهندۆسكۆپییهوه توانراو تیمێكی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ گه‌نجه‌كه بكه‌ن ، له ئه‌نجامدا (ته‌وقه‌یه‌كی قژ ) یان به‌سه‌لامه‌تی له گه‌ده‌ی منداڵه‌كه ده‌ربهێنن.
دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م گه‌نجه پێشتر ئه‌و تهوقهییهی قوت داوه،له ئێستاد باری ته‌ندروستی گه‌نجه‌كه جێگیره.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لعین
ڤیدیۆ.. له عێراق ته‌وقه‌یه‌كی قژ له گه‌ده‌ی گه‌نجێك ده‌رهێنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.